شارەوانی هەڵەبجە: كاریگەری سوتانی شارەوانی بۆ چەندین ساڵ دەمێنێتەوە


وێستگە نیوز - كامەران كەریم

سەرۆكی  شارەوانی هەڵەبجە ئاشكرایكرد، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دۆسیەی 35  ساڵ  سوتێنراوە و كاریگەری ئەوەش تاكو چەندین ساڵی دیكە دەمێنێتەوە.

كوێستان  ئەكرەم  سەرۆكی  شارەوانی  هەڵەبجە  بەوێستگە نیوزی  ڕاگەیاند،  بەهۆی خۆپیشاندانی مانگی ئابی ساڵی رابردوو كە خۆپیشاندەران پەلاماری  بینای  شارەوانیان داوە و سوتاندیان، زۆربەی  بیناكە زیانی بەركەوت  بەتایبەت بەشەكانی   هونەری  و ڕووپێوی  و كۆگاكان  بەتەواوەتی  سوتێنرا، ئەوانیش بەهۆی نەبوونی بودجەی  پێویست  نەیانتوانیوە دۆسیەكان لە داتابەیس تۆمار بكەن و بەشێوەی  فایلات  ماوەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، نزیكەی  3000 دۆسیە بەسەرجەم بەشەكان سوتێنرا و زیانێكی  زۆریش  بەر بیناكە  كەوتووە، نزیكەی  85  ملیۆن  دیناریان  بۆ خەرج كراوە ئەوەی  پێویستە  كڕیویانە ئەوەی دیكەش كاری  نۆژەنكردنەوەیە و دوو  ڕۆژە كاردەكرێت، هاوڵاتیانیشیان  ئاگادار كردۆتەوە  بۆ ماوەی  20  ڕۆژ   ئیشوكاری   شارەوانی  ڕادەگیرێت و كاری  نۆژەنكردنەوەی  بیناكە  دەكرێت.

كوێستان ئەكرەم روونیكردەوە، لەو  3000  دۆسیەی سوتێنراوە  بەشێكیان  هی  ساڵی  1988  واتە  دۆسیەی   35   ساڵ   سوتێنراوە، كاریگەری  ئەم سوتانەش تا چەندین  ساڵ  دەمێنێتەوە  و باجەكەی  دەدەن  ،   ئەگەر  پێش  سوتانی  شارەوانی    مامەڵەی    هاوڵاتیەك  بە هەفتەیەك    تەواو   بووبێت،  ئێستا   بە نزیكەی  2  مانگیش   تەواو   نابێت.


PM:07:44:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو