تەقەكەرانی چێشتخانەكەی شاری هەولێر دەستگیركران


وێستگە نیوز- 
ئەو كەسانەی تەقەیان لەچێشتخانەیەكی شاری هەولێر كردبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار لەشاری هەولێر بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئێوراەی ئەمڕۆ ئەو چەكدارانەی بەرەبەیانی دوێنێ تەقەیان لە سێ چێشتخانەی شاری هەولێر كردبوو دەستگیركراون، دواتریش زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە دەخەنەڕوو.

بەرەبەیانی دوێنێ چەند كەسێك چووبوونە سەروپێخانەیەك لەشاری هەولێر، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی خواردنەوە لەگەڵ خاوەن و كارمەندانی چێشتخانەكە گرژییان دروستكردبوو، دواتر چووبوون چەكیان هێنابوو دەستدڕێژی تەقەیان لە سێ چێشتخانەكە كردبوو، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.




PM:05:39:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 7396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت