سوپای پاسداران: موشەكە بالیستیەكانمان ئامانجەكانیان لە زەریای هیندی پێكا


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، موشەكێكی دیكەی بالیستی دوور مەودایان تاقیكردۆتەوە و ئامانجەكانی خۆیان لە دوری 1800 كیلۆمەترەوە لە ناو زەریای هیندی پێكاوە. 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی (ئەسۆشیەیتد پرێس)ی ئەمریكی، سوپای پاسدارانی ئێران هەستاون بە ئەنجامدانی سێیەم تاقیكردنەوەی موشەكی بالیستی دوور مەودا، هەروەها لە دوری 1800 كیلۆمەترەوە ئامانجەكانیان لەناو زەریای هیندی پێكاوە. 

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەم تاقیكردنەوە موشەكییە، سێیەم قۆناغی تاقیكردنەوەی موشەكە بالیستیەكانی ئێرانە و بە سەركردایەتی محەمەد باقری سەرۆك ئەركانی سوپای ئەو وڵاتە بەرێوەچووە. 

لە نمایشەكەدا دەردەكەوێت، موشەكەكە لە دووری 1800 كیلۆمەترەوە ئامانجەكەی خۆی پێكاوە، بە وتەی سوپای پاسداران "لە كەشتیان داوە بە بێ رونكردنەوە و زانیاری زیاتر". 

لەڕۆژانی 5 و 6ی ئەم مانگەدا، ئێران بە دوو قۆناغی دیكە تاقیكردنەوەی موشەكی ئەنجام داوە و رایگەیاندووە، "ئێمە هێرش ناكەینە سەر هیچ وڵات و لایەنێك، بەڵام دەستدرێژیش لە كەس قبوڵ ناكەین".

ناكۆكییەكانی ئێران و ئەمریكا لە سەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا گەشتە لوتكە، هەریەك لەو دوو وڵاتە یەكتریان بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكان و یاسا نێودەوڵەتییەكان تۆمەتبار دەكرد.
 
لە دوا پێشهاتیشدا، ئێران زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی %20 زیادكرد، كە ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی ترەمپ بریار بدات لە دوا هەفتەی دەسەڵاتیدا، زنجیرەیەك سزای نوێ بەسەر ئێران بسەپێنێت.


PM:05:07:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو