دواین زانیاری له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی سلێمان هه‌ڵشۆیی
وێستگه نیوز- سروه ئه‌حمه‌د
وته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا زیاتر له 33 كه‌س ده‌ستگیر كراون له‌سه‌ر كه‌یسى سلێمان هه‌ڵشۆیى، زیاترله 50 سكاڵا تۆمار كراوه و هه‌زار هاوڵاتیش ناوی خۆیان تۆماركردووه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سكاڵا لێیان.
شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، تائێستا له لێكۆڵینه‌وه‌داین، زیاتر له هه‌زار كه‌س ناوى خۆیان تۆمار كردووه بۆ سكاڵا، له سبه‌ینێوه سكاڵاى دیكه وه‌رده‌گرین.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تائێستا شوێنى پاره‌كه نه‌زانراوه، له لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تاین ، له‌به‌رئه‌وه‌ى رێژه‌یه‌كى زۆرسكاڵا تۆماركراوه، تا ئێستاش بۆمان رون نه‌كراوه‌ته‌وه پاره‌كه‌ى چه‌نده‌و له كوێ دانراوه.
سه‌باره‌ت به سكاڵاكان وته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین رونیكرده‌وه، 33 كه‌س ده‌ستگیركراوه و زیاتر له 50 كه‌س سكاڵایان تۆمار كردووه، كاتى دادگایى كردنیش دیاری نه‌كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و سكاڵاكان زۆرن.
رۆژی شەممە 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، سلێمان هەڵشۆیی، بازرگانێکی دەڤەری بیتوێن و پشدەر مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان سلێمان هه‌ڵشۆیی، پارەی نزیکەی 500 کەس قەرزارە، بەشێک لە خاوەن قەرزەکانیش چوونە سەر ماڵەکەی و داوای پارەکانیان کرد، دواتر لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە بۆ پاراستنی گیانی لە ماڵەکەی برایە دەرەوە و ئێستا لە لایەن پۆلیسی ئیدارەی راپەڕینەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
به وته‌ی به‌شێك له هاوڵاتییان، بڕی ئەو پارەیەی کە سلێمان هەڵشۆیی لە خەڵکی وەرگرتووە بە 50 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
PM:04:24:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 8488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت