راکان جبوری پێشمەرگە بە رووخاندنی 138 گوندی عه‌ره‌بنشین تۆمەتبار دەکات
وێستگه نیوز-
پارێزگاری کەرکوك بە وەکالەت داوای ئاوەدانکردنەوەی 138 گوندی عه‌ره‌بنشین سنوری حەویجە دەکات، ده‌شڵێت"لەلایەن پێشمەرگەوە رووخێندراون.
راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوك بە وەکالەت، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی (IQ NEWS)، رایگەیاندووە، پێویستە لەپڕۆژە یاسای بودجەی2021، بودجەی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی 138 گوندی عه‌ره‌بنشین سنوری حەویجە تەرخان بکرێت، کە لە ساڵی 2015 لەلایەن پێشمەرگەوە رووخێندراوە.
ناوبراو پێشمه‌رگه به داگیركا‌ر ناوده‌بات و ده‌شڵێت"لە کاتی دەستگرتنی پێشمەرگە بەسەر کەرکوك، هێزەكانى پێشمه‌رگه 138 گوندی عه‌ره‌بنشین هاوسنوری سەنتەری کەرکوکی رووخاندووە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی 70 هەزار خەڵکە و ئێستا ئاوارەن".
PM:03:15:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت