رێزان شێخ دلێر: پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان رێككه‌وتن بكاته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى
وێستگه نیوز- سروه ئه‌حمه‌د
په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ په‌سه‌ند كردنى بودجه و پشكى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراق پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌تى هه‌رێم به‌جدى رێككه‌وتن بكاته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى.
رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، ده‌نگدان به پرۆژه یاساى بودجه له په‌رله‌مانى عیراق له‌لایه‌ن فراكسیۆنه عه‌ره‌به‌كانه‌وه پێویستى به‌وه‌یه لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌تى هه‌رێم به‌جدى رێككه‌وتن بكاته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ‌دا، تا بتوانرێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕگه‌ى 10 و 11 جێبه‌جێبكرێت، ئهوبڕگانهى تایبه‌ته به شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم.
پێشتر نەدا شاكر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى نه‌سر له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌ركرایه‌تى ئه‌و لیسته ده‌كات، به وێستگه نیوزى راگه‌یاندبوو، ئێمە دژی حكومەتی هەرێمین كە نەوت و داهاتە سنورییەكان رادەست ناكات، نەك دژی ئەوە بین موچەی فەرمانبەران نادات، لە سەردەمی حكومەتی عادل مەهدییەوە هەرێم هیچ شتێكی رادەست نەكردووە و پابەندی بەڵینەكانی نەبووە، پێویستە خەڵكی هەرێم حكومەتی هەرێم ناچار بكات تا هەرێم نەوت رادەست بكات و موچەی خۆیان وەربگرن.
پرسى پشكى هه‌رێم یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ى كه فراكسیۆنه جیاوازه‌كان له په‌رله‌مانى عیراق تێبینى زۆریان له‌سه‌رى هه‌یه، وه‌ك ده‌ڵێن"مافى هه‌رێم نیه پشكى پارێزگاكانى له هه‌موو پارێزگاكانى دیكه‌ى عیراق زیاتر بێت له كاتێكدا هه‌رێم نه‌وت و داهاته سنورییه‌كان راده‌ستى حكومه‌تى فیدراڵى ناكات، له‌هه‌مان كاتدا ده‌یه‌وێت حكومه‌تى ناوه‌ند موچهشى بۆ دابین بكات".
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌یه حكومه‌تى هه‌رێم متمانه‌ى له‌ده‌ستداوه وه‌ك ئه‌وه‌ى فراكسیۆنى شیعه‌و سونه‌كان وتویانه هه‌رێم له‌به‌ر پابه‌ند نه‌بونى به بهڵێنهكانیانهوه له سه‌رده‌مى حكومه‌تى عادل مه‌هدیه‌وه متمانه‌ى نه‌ماوه و ناتوانێت به‌ڵێن جێبه‌جێبكات.
ئه‌وه‌ى لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانى عیراق تێبینیان له‌سه‌رى هه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ى بۆى دیاریكراوه له پرۆژه بودجه‌ى عیراق، زۆر زیاتره له قه‌باره‌ى خۆى و ناكرێت حكومه‌تى فیدراڵى قه‌رزه‌كانى ساڵى رابردووى هه‌رێم بداته‌وه، له كاتێكدا هه‌رێم هیچ داهاتێكى راده‌ستى حكومه‌تى فیدراڵ نه‌كردوه,
په‌رله‌مانتارانى عیراق به تایبه‌ت فراكسیۆنى شیعه و سونه‌كان جهختدهكهنهوه كه "نابێت هه‌رێم له‌سه‌ر قوتى پشكى پارێزگاكانى ناوه‌راست و خواروى عێراق بودجه وه‌ربگرێت، له كاتێكدا پارێزگاكانى دیكه نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌رێم هیچ شتێكى رون و ئاشكرا نیه.
PM:03:04:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت