رێزان شێخ دلێر: یه‌كێتى داواى جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زییه‌تى كردووه‌

‌رێزان شێخ دلێر

وێستگه‌ نیوز- سروه‌ ئه‌حمه‌د
په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هه‌موو شاره‌كانى عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ لامه‌ركه‌زى ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌  ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد یه‌َكێتى داواى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كردووه‌ پرسى لامه‌ركه‌زى جێبه‌جێبكرێت.

رێزان شێخ دلێر، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق  له‌ باره‌ى پرسى لامه‌ركه‌زیه‌تى پارێزگاكانى هه‌رێم به‌ وێستگه‌ نیوزى راگه‌یاند، پرسى لامه‌ركه‌زی شتێكى نوێ نیه‌ كه‌ یه‌كه‌مجاربێت بۆ پارێزگاكان داواكرابێت ، به‌ڵكو ئێمه‌ ده‌زانین له‌ هه‌موو شاره‌كانى دیكه‌ى عیراق به‌گوێره‌ى یاساى نوێى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان  به‌ لامه‌ركه‌زى ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،"پێشتریش یه‌كێتى داواى كردووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كه‌ بتوانرێت پرسى لامه‌ركه‌زى جێبه‌جێبكرێت له‌ناو شاره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ كاروبارى هاوڵاتیان ئاسانتر بڕوات به‌ڕێوه‌.

دوپاتیشیكرده‌وه‌، كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ ته‌نها بۆ یه‌ك كارى ئاسایى تۆ بگه‌یته‌ هه‌ولێر  یاخود له‌ دهۆكه‌وه‌ بگه‌یته‌ هه‌ولێر، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌مه‌ پرسێكى گرنگه‌، پێویسته‌ ئیشى له‌سه‌ر بكرێت.

دواى ئه‌وه‌ى هەوڵەکانی بەشێک لەکەسایەتی و چالاکوانان بۆ چەسپاندنی لامەرکەزی لە سلێمانی چڕکراونەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا 9 ی ئەم مانگە دەستەی بەهەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای چوار مانگ لەراگەیاندنی پرۆژەکەیان و  بانگەشکردن بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی لەناو خەڵك، لەقۆناغی واژۆ کۆکردنەوە دەستپێدەکەن و وەک رێکارێکی دەستوری بەکۆکردنەوەی 30000 (سی هەزار) واژۆ، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پابەنددەکرێت بە ئەنجامدانی راپرسی بۆ بەهەرێمکردنی سلێمانی.





PM:01:38:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو