بەمزووانە ئاسیاسێڵ نەوەی چوارەمی ئینتەرنێتی (4G) دەخاتە کار


وێستگه‌ نیوز ـ
لە چەند ھەفتەی داھاتوودا بۆ یەکەم جار لە ھەرێمی کوردستان و عیراق نەوەی چوارەمی (4G) ئینتەرنێت بەردەست دەبێت بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایل.

وەک ئاگادارکردنەوەی ھاوڵاتیان دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە، عەبدوڵا حەسەن وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: ئامادەیت بۆ نەوەی چوارەم  4G_LTE؟ (#393*) لێبدە، بە کورتە نامە ئاگادار دەکرێیتەوە یان لە رێگەی ئەپی ئاسیاسێڵەوە دەزانیت کە ئایا: یەکەم - سیم کارتەکەت شیاوە بۆ  4G، دووەم ئامێری مۆبایلەکەت شیاوە بۆ 4G.

وتەبێژەکەی ئاسیاسێڵ ئاماژەی بەوەشداوە کە گەر سیمەکەت ناگونجێت، گۆڕینی سیم ئاسانە و بێبەرامبەرە لە ھەموو بنکەکانی ئاسیاسێڵ ئەنجام دەدرێت.

نەوەی چوارەمی ئینتەرنێت (4G) بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2009 لە ئەمریکا کەوتە کار و خێراییەکەی 10 ئەوەندەی خزمەتگوزاری نەوەی سێھەمی ئینتەرنێتە (4G).


PM:01:04:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت