حكومه‌تی عیراق له‌ 27 رۆژدا 242 ملیار دیناری له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار قازانج كردووه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

سه‌رۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە رایگه‌یاند، لە ماوەی 27 رۆژی رابردوو حكومەتی عیراق بەدابەزاندنی بەهای دینار 242 ملیار دینار داهاتی زیاتری كۆ كردوەتەوە.


بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە به‌ وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: بەپێی شیكارییەكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە، حكومەتی عیراق بە تەنیا لەماوەی (20.12.2020 بۆ 16.1.2021) بەدابەزاندنی بەهای دینار لە  119 هەزار دینارەوە بۆ 146 هەزار دینار بڕی 242 ملیار و 736 ملیۆن 944 هەزار دینار داهاتی زیاتری كۆكردوەتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كۆی قەبارەی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عیراق دوای بڕیاری دابەزاندنی بەهای دینار لە 119 هەزارەوە بۆ 146 هەزار دینار لە ماوەی (20.12.2020 بۆ 16.1.2021) بڕەكەی تەنیا 899 ملیۆن و 25 هەزار و 719 دۆلار بووە.
 
بانکی‌ ناوەندیی‌ عیراق، له‌ ماوه‌ی رابردوودا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی، به‌های دیناری به‌رانبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زاند، به‌جۆرێك نرخی 100 دۆلاری لە 119 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 145 هه‌زار دینار به‌رزكرده‌وه‌.


PM:12:50:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 9716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت