باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگە نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کەشناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم، ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رزترین له هه‌ولێر 12، سلێمانی 9، كه‌ركوك 16، دهۆك 12 پله ده‌بێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، سبەینێ یه‌كسه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌م، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ، هه‌روه‌ها بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان.
هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبه‌ینێ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 10 پلە، سلێمانی 8، كه‌ركوك 14، دهۆك 10 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:11:58:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت