هاووڵاتییهكی كورد له ژێر ئهشكهنجهی هێزه ئهمنییهكانی ئێران گیانی له دهستدا
وێستگه نیوز ـ
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد ئیسلام ئاوا، لە پارێزگای کرماشان کە پاش دەستبەسەرکرانی بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهیی کرماشانەوە چووبووە حاڵەتی کۆما، گیانی له دهستدا.
بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی 15ی كانوونی دووهمی 2021، بەهمەن عوقابی، تەمەن 35 ساڵ، خەڵکی گوندی چەقاجەنگا-ی سەر بە شاری شابادی پارێزگای کرماشان کە ماوەیەک لەمەوبەر بە هۆی لێدان و ئەشكەنجەی هێزەکانی ئاگاهیی کرماشانەوە چووبووە حاڵەتی کۆما، لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە گیانی له دهستدا.
ئەو تۆمەتبارە رۆژی یەکشەممە 3ی كانوونی یهكهمی 2020، بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ئاگاهیی کرماشانەوە چووبوە کۆما و لەوکاتەوە لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانەی خومەینی کرماشان و لە ژێر رێوشوێنێکی ئەمنیی تونددا بوو.
پێشتر هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی بە بنەماڵەی ئهو تۆمهتبارهیان وتبوو، کوڕەکەیان بە هۆی خواردنی حەبی ترامادۆڵەوە چووتە ناو کۆما، بەڵام بنەماڵەی بەهمەن عوقابی، ئهوهیان رهتكردووهتهوه وتوویانه، کوڕەکەیان تەنانەت جگەرەشی نەدەکێشا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عوقابی، عێزەتووڵلا عوقابی، باوکی بەهمەن، سکاڵای لە دژی هێزەکانی ئاگاهی تۆمار کردووە، بەڵام بە کردەوە هیچ بەدواداچوونێک نەکراوە و داواکاری گشتیی کرماشانیش تەنیا داوای دۆسیەی نەخۆشخانەکەی کردووە و هیچ جۆرە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیەک لە هێزەکانی ئاگاهی نەکراوە.
بەهمەن عوقابی رۆژی پێنجشەممە 14ی تشرینی یهكهمی 2019، بە تۆمەتی کوشتنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک (هاوسەری پێشووی، منداڵەکەی و دایکی هاوسەری پێشووی) هەڵاتبوو و رۆژی پێنجشەممە 31ی كانوونی یهكهمی 2020، هەواڵنێری تەلەفزیۆنی کرماشان لەسەر زاری داواکاری گشتیی شائاباد و فەرماندەی پۆلیسی کرماشانەوە، بڵاوی کردەوە کە ئەو تۆمەتبارە پاش ساڵێک لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە.
بە پشتبەستن به ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2020 دا لانیکەم چوار بەندکراو بە ناوەکانی خەلیل مورادی خەڵکی جوانڕۆ، سەید کەماڵ حوسێنی خەڵکی سەقز، دانیال زەینولعابدین خەڵکی مەهاباد و فەرهاد وسووقی خەڵکی هەرسین لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەکانی کرماشان، سەقز، میاندواو و خوڕەمئاوا گیانیان لە دەست داوە.
AM:11:38:16/01/2021
ئهم بابهته 1404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت