لەشاری هەولێر تەقە لە سێ چێشتخانە دەكرێت


وێستگە نیوز-
لە شاری هەولێر چەند كەسێك دەستڕێژی گوللەیان لە سێ چێشخانە كردووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر دوای ئەوەی چەند كەسێك چوونەتە چێشتخانەیەك بە مەبەستی نانخواردن، خاوەنەكەی پێیوتوون خواردن نەماوە، بەو هۆیەشەوە گرژییان دروستكردووە و لە كارمەندانی چێشتخانەكەیان داوە، دواتر چوون چەكیان هێناوە و دەستڕێژی گوللەیان لەو چێشتخانەیە و چەند چێشخانەیەكی دیكە كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسانە بە چەكی كڵاشینكۆف و دەمانچە تەقەیان كردووە و سێ چێشتخانە و چایخانەیەك زەروزیانی ماددی زۆریان بەركەوتوە.

 


AM:10:13:15/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 5520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو