له په‌نجه‌ره‌وه شوی به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد
وێستگه نیوزـ
وێنه‌كانی زه‌ماوه‌ندی كچ و كوڕێكی عاشق به خێرایی به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوه‌وه كه به‌هۆی كۆرۆناوه نه‌یانتوانیوه له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه، ناچار له په‌نجه‌ره‌ی ماڵێكه‌وه له‌یه‌كتر ماره كران.
دۆخی سه‌ختی كۆرۆنا و رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه، كچ و كوڕه‌كه‌ی ولایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكای ناچار كرد له‌یه‌كتر نزیك نه‌بنه‌وه، كچه‌كه به‌ناوی لۆرین توشی كۆرۆنا ببوو و خۆی کەرەنتینە کردبوو ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵی 2019ه‌وه بڕیاریدا بوو شوو به پاتریك-ی خۆشه‌ویستی بكات، به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر.
چه‌ند رۆژێك پێش زه‌ماوه‌نده‌كه، پاتریك تووشی شۆك بوو كه لۆرین توشی كۆرۆنا بووه و ناتوانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه و توشنه‌كردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به كۆرۆنا، لۆرین لە پەنجەرەی شوێنی کەرەنتینەکەیەوە و پاتریكیش له‌ژێر په‌نجه‌ره‌كه گوڵ و ئه‌ڵقه‌یان بە پەتی هاوسەرگیری گۆڕییەوە و خەونی بەیەک گەیشتنیان بەدی هێنا.
PM:11:57:10/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 8204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت