ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی داوایەكی خێرا لەحكومەتی هەرێم دەكات


وێستگە نیوز-

ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دابیننەكردنی بژێوی زۆرینە بەتەواوەتی تەنگی بە موچەخۆرانی كوردستان هەڵچنیوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، داوا دەكەن خێرا، حكومەتی كوردستان، سیاسەتی ئابوری و دارایی خۆی، چ بەدانوستان لەگەڵ بەغدا و چ بە داهاتی كوردستان، بەپێی خواستی خەڵك، بەشێوەیەك ساغ بكاتەوە، كە دڵنیایی تەواو بەڕای گشتی بدات.

بەپێی راگەیەنراوی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنەكە بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی و ئامەدەبونی تەواوی ئەندامەكانی كۆبووەوە و ئەنجومەن پێیوایە كوردستان بەدۆخێكی ئابوری و سیاسی دژواردا تێدەپەڕێت، دابیننەكردنی بژێوی زۆرینە بەتەواوەتی تەنگی بە موچەخۆرانی كوردستان هەڵچنیوە، شەقام بە داخوازی و ناڕەزایی و رەخنەو ئاراستەی جیاواز هاتونەتە خرۆش. 

ئەنجومەنی باڵا ئاماژەی بەوەكردووە، لەهەر هەلومەرجێكی رابردوو جیاوازتر، داوا دەكەن خێرا، حكومەتی كوردستان، سیاسەتی ئابوری و دارایی خۆی، چ بەدانوستان لەگەڵ بەغدا و چ بە داهاتی كوردستان، بەپێی خواستی خەڵك، بەشێوەیەك ساغ بكاتەوە، كە دڵنیایی تەواو بەڕای گشتی بدات.

ئەنجومەنی باڵا دەڵێت "یەكێتی لەبەردەم بەرپرسیارێتیەكی چارەنوسسازدایە لە بەرامبەر داخوازی رەوای خەڵكدا، پێویستە بڕیارو بەرنامەكانی داكۆكیكردن بێت لە چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەی ئابوری و موچەی خەڵك، ئەمەش پێویستی بە گوتاری یەكگرتوە، بەپێی پرۆژەیەكی چارەسەری راستەقینە، لەپێشەوەی چارەسەری دۆخی ئابوری و دارایی. چارەسەری دۆخی ئابوری و دارایش لەكوردستان، مەحاڵە بەبێ ریشەكێشكردنی دیاردەی گەندەڵی لە سەرانسەری كوردستان، چ لەناو حكومەت و چ لەناو حیزبەكان".


PM:03:48:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 9028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت