رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان داوای ئازادكردنی چالاكوانانی خۆپیشاندەران دەكەن


وێستگە نیوز-

ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكانی شاری سلێمانی رایدەگەیەن، نزیكەی 20 تا 30 چالاكوان دەستگیركراون و داوای ئازادكردنیان دەكەن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لەڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكەی شاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئەو هەڵسوكەوتەی ئەمڕۆی هێزە ئەمنییەكان كە لەشاری سلێمانی روویدا دووبارەكردنەوەی رەفتاری دیكتاتۆریانەی وڵاتانی دیكە بوو بەدەستگیركردنی چالاكوانانی مەدەنی و رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكرد، سەرووی 20 تا 30 چالاكوانی مەدەنی و رێكخەری خۆپیشاندانەكان دەستگیركراون و ئەوانیش داوای ئازادكردنیان دەكەن بۆ ئەوەی لەتوڕەیی خەڵكەوە پشێوی زیاتر دروست نەبێت، چونكە خۆپیشاندانەكانی رابردوو سەلماندی توندوتیژی دۆخەكە خراپتر دەكات.

رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان بۆ هێوركردنەوەی دۆخی شاری سلێمانی داوای ئاشتەوایی سیاسی و گفتوگۆ لەهێزە سیاسییەكان و بەرپرسانی سلێمانی دەكەن.

لەدوێنێوە خۆپیشاندان لەشاری سلێمانی دەستی پێكردووە و لە هەردوو رۆژەكەش هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسكڕێژ و تەقە بەئاسماندا دەیانەوێت بڵاوە بەخۆپیشاندەران بكەن.



PM:03:10:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت