نه‌وه‌ی نوێ: پشتیوانی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین

‌خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی.. فۆتۆ: وێستگە نیوز

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەوان پشتیوانی هەموو خۆپیشاندانێکی هاوڵاتیان دەکەن کە ئامانج لێی داواکردنی مافی خەڵک و کۆتاییهێنان بێت بە حوکمی "دوو بنەماڵەکە" و هەروەها کۆتاییهێنان بێت بە دزی و بەهەدەردانی سامانی هەرێمی کوردستان.


دەقی راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ:

نەوەی نوێ پشتیوانی هەموو خۆپیشاندانێکی هاوڵاتییان دەکات کە ئامانج لێی داواکردنی مافی خەڵک و کۆتایی هێنان بێت بە حوکمی ئەم دوو بنەماڵەیە و هەروەها کۆتایی هێنان بێت بە دزی و بەهەدەردانی سامانی هەرێمی کوردستان.

خەڵکی کوردستان لە ئێستادا دور لە ئینتیمای حیزبی رژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی مافی خۆیان، بۆیە ئێمە وەک جولانەوەی نەوەی نوێ بە تەواوی پشتیوانی داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین و هیوادارین هەر تاکێکی ئەم هەرێمە بەشدار بێت لە داواکردنی مافی خۆی بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان ، سەرباری راوبۆچونی جیاوازیان.

هاوڵاتیان بەوپەڕی هێمنی و شارستانیانە هاتونەتە سەر شەقام و داوای مافە رەواکانیان دەکەن، بەڵام دەسەڵات تەنانەت لە خۆپیشاندانی هێمنانەو شارستانیانەش دەترسێت.

- سەرکەوتن هەر بۆ گەلە، ئەمرۆ بێت یان سبەی

- روخان بۆ دەسەڵاتە زاڵم و چەوسێنەر و گەندەڵەکانە

ئەنجومەنی سیاسی

جوڵانەوەی نەوەی نوێ

 ٢٠٢٠/١٢/٣







PM:01:34:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت