کۆرۆنا کۆتایی بە ژیانی سەرۆکە "مێژویی"ەکەی فەڕەنسا هێنا

‌ڤالێری جیسکار

وێستگه‌ نیوز ـ
ڤالێری جیسکار دیستان کە لە ساڵی 1974ەوە تا 1981 سەرۆکی وڵاتی فەڕەنسا بووە لە تەمەنی 94 ساڵیدا و بەهۆی توشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد. هاوکات، ڤالێری بە سەرۆکە مێژوییەکەی فەڕەنسا دادەنرێت چونکە دەستێکی باڵای هەبووە لە مۆدێرنکردنی کۆمەڵگەکەیدا.


میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، ڤالێری جیسکار لە مانگی ئەیلولی رابردووەوە بە سەختی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبووەوە و لە ناوەڕاستی مانگی رابردووشەوە لە حاڵێکی تەواو دژواردا بووە.

ڤالێری جیسکار گەنجترین سەرۆکی فەڕەنسا بووە (48 ساڵ) لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە کورسی سەرۆکایەتی بردبێتەوە و دەستێکی باڵای لە یەکخستنی کۆمەڵگە ئەوروپییەکان و پێشخستنی کۆمەڵگەکەی خۆیدا هەبووە.


AM:09:10:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو