ته‌رمی جوانه‌كه‌ی ئیسنتاگرام له‌سه‌ر شه‌قام فڕێ درا
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی ته‌كساس ته‌رمی كچێكی دۆزییه‌وه كه له ئه‌مریكا به كه‌سێكی كاریگه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسراوه به‌تایبه‌ت له تۆڕی ئینستاگرام.
ئه‌لێكسیس شاركی، ئه‌و كچه جوانی ئینستاگرام بوو له ئه‌مریكا كه ته‌مه‌نی 26 ساڵه و دوای دیارنه‌مانی له هه‌فته‌ی رابردوودا، دوێنێ دووشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی به رووتی له‌سه‌ر شه‌قامێكی شاری هویستن له ولایه‌تی ته‌كساس دۆزرایه‌وه.
پۆلیسی هیوستن رایگه‌یاندوه كه بریندارییه‌كی روون به جه‌سته‌ی ئه‌و كچه‌وه دیار نه‌بووه و ده‌ڵێت ره‌نگه مردنه‌كه‌ی سرووشتی بێت.
دایكی ئه‌لێكسیس ده‌ڵێت كه پێش ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی دیارنه‌مێنێت، ناكۆكیی له‌گه‌ڵ كه‌سێدا هه‌بووه و له ماوه‌ی دیارنه‌مانیشیدا چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كچه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژماره‌كه‌یه‌وه كردوه، به‌ڵام مۆبایله‌كه‌ی داخرابوو و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌چوونه نامه‌ی ده‌نگییه‌وه.
ئه‌لێكسیس له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت ئینستاگرام زۆر چالاك بووه و وێنه و پۆسته‌كانی بۆ 29 هه‌زار هه‌واداری خۆی بڵاوده‌كرده‌وه.
PM:08:19:01/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 26112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت