نوێترین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ماده‌كانی خۆراك
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی به‌شه شه‌كری خۆراكی مانگانه به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی رابردووش‌دا خۆراكی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌كه‌ن.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئێستادا شه‌كری مانگی پێنجی ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌كه‌ن، هاوكات زه‌یتیش هاتووه به‌ڵام دوای پشكنین دابه‌شی ده‌كه‌ن له رێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له‌م ساڵدا هیچ بڕه خۆراكێكی تر دابه‌ش ده‌كه‌ن، ناوبراو وتی: "له‌مساڵدا خۆراكی تر دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ش نووسراو كراوه و ره‌نگه خۆراكی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ دابه‌ش بكرێت".
به‌شه‌خۆراكی مانگانه وێڕای ئه‌وه‌ی ماده‌كانی بۆ چوار ماده‌ی ئه‌ساسی كه‌م بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌مساڵدا ته‌نیا خۆراكی سێ مانگ دابه‌شكراوه.
PM:05:28:01/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 29652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت