په‌رله‌مانتارێكی فه‌تح: خۆپیشاندانەكانی ناسرییە دەستی دەرەكی لەپشتە


وێستگە نیوز-

ئەندامێكی په‌رله‌مانی عیراق پێی وایه‌ كه‌ دەستی دەرەكی لەپشت خۆپیشاندانەكانی ناسرییەوە هەیە وە ئاماژە بەوەدەكات، پەرلەمان و هێزە سیاسیەكان لە هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە.  

فازل جبار، ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق لە ئییتلافی فەتح بەمیدیا عیراقییەكانی ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەكان لاوازن لەكۆنترۆڵ كردنی خۆپیشاندانەكان و دەستی دەرەكی لە ناو خۆپیشاندەراندا هەیە بۆیە دۆخەكە تابێت بەرەو خراپی دەڕوات.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانیش بۆ هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامیگری له‌ ناسریه‌، وتی: هێزە سیاسیەكان لەهەوڵدان بۆچارەسەركردنی كێشەی خۆپیشاندەران و كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە.

پێشتریش محمەد بەلداوی، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سادیقون له‌ په‌رله‌مانی عیراق وتبووی،" كونسوڵخانەی ئەمریكا لە باشوری عیراق لەپشت ئەو توندوتیژیانەوەن كەلە خۆپیشاندانەكاندا ئەنجام دەدرێت".

ناسرییە یەكێك لەوشارانەیە لە ئۆكتۆبەری ساڵی2019ەوە چەندین جار خۆپیشاندانی تێدا بەڕێوە چووە، زۆرجاریش خۆپیشاندانه‌كان گرژیی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و چەندین خۆپیشاندەر كوژراون، لە28ی تشرینی دووەمی 2019 گرژی لەوشارە دروستبوو لە ئەنجامدا زیاتر لە30 كەس كوژراون.


PM:05:12:30/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت