ته‌ندروستی عیراق: 34 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
وێستگه نیوز-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوو 34 کەس به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زار و 114 توشبووش ده‌ستنیشانكراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا 34 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 2 هه‌زار و 114 توشبووی نوێی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌ش ئاشكرایكردووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زار و 771 توشبوو چاكبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه.
به گشتی له عیراق 552 هه‌زار و 549 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 12 هه‌زار و 258 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و 482 هه‌زار و 674 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:04:26:30/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت