ده‌ستبه‌سه‌ر دوو كیلۆ تلیاكدا گیرا كه له میوه‌دا شاردرابوه‌وه
وێستگه نیوزـ
لە دەروازەی سنوریی حاجی ئۆمەران ده‌ست بەسەر دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا کە کەسێک لەناو بارێک میوەدا شاردبویەوە و دەیویست له هه‌رێمی كوردستان ساغی بكاته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سه‌ربه ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ دووشەممە لە دەروازەی سنوریی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تۆمەتبارێک بەناوی ( م ـ ر ـ ع ) دەستگیرکراوە کە ماددە هۆشبەرەکەی لەناو پارچە ئاسنێك شاردبووەوە و پارچە ئاسنەکەشی لەناو بارێکی سەوزە و میوە حەشاردابوو و دەیویست بیهێنێتە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددە (14) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.
PM:04:20:30/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت