ئه‌مشه‌و له كافتریایه‌كی شاری سلێمانی گه‌نجێك خۆی كوشت، هێزه‌كانی پۆلیسیش گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه و تائێستا زانیاری‌یان ئاشكرا نه‌كردوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌می 2020، له كافتریایه‌كی گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له شاری سلێمانی گه‌نجێك په‌نای بۆ خۆكوشتن بردوه و هێزه‌كانی پۆلیسی بنكه‌ی سه‌را-ی سلێمانیش چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا پۆلیس له رووداوێك كه‌له یه‌كێك له كافتریاكانی سلێمانی روویداوه ئاگادار كرایه‌وه‌و تیمه‌كانی پۆلیس و به‌شی نه‌هێشتنی تاوان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه.
وتیشی: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت رووداوه‌كه خۆكوژی بێت و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه‌و ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی داد له‌سلێمانی كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له رووداوه‌كه.
PM:10:01:29/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 17148
جار خوێنراوه‌ته‌وه