ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیای چین و روسیادا سەپاند


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی سزای ئابوری بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیای چین و روسیادا سەپاند، ئەویش دوای ئەوەی تۆمەتبار کراون بە هاوکاریکردنی پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی پشتیوانیان لە  پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران، سزای بەسەر چوار  کۆمپانیای چین و روسیادا سەپاند.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کۆمپانیایانە کە دووانیان ناوەندەکانیان لە چین و دوو کۆمپانیاکەی دیکەش لە روسیان تۆمەتبارن بە ناردنی تەکنەلۆژیای تایبەت بە موشەکی بالیستی کە هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمییە بۆ ئێران، سزاکانی واشنتن-یش بەردەوام دەبن بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی تاران بە توانای ئەتۆمی.


AM:12:13:29/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت