ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڕیاره له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوودا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات و زیاترله 18%ی موچه‌كه‌ش ببڕێت.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له‌زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: هەرچەندە داهاتی نەوت لەم مانگەدا درەنگتر گەیشتووەتە وەزارەتەکە، بەڵام داهاتەکانیان کۆکردووەتەوە و چاوەڕوانی ناوەڕاستی هەفتەن ئەگەر بەغدا پارەکەی نەنێرێت، ئەوا دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت كه لە ئێستادا وەزیری دارایی بەرچاو ڕوونی تەواوی لەبارەی رێژەی لێبڕنی ئەم مانگەوە نییە، هاوکات، سەرۆکی حکومەتیش وەزارەتی دارایی راسپاردوە، کار بکەن بۆ دابەشکردنی موچەکە.
ده‌شڵێت كه ئەگەر پارەکەی بەغدا لەم هەفتەدا نەگاتە هەرێم، ئەوا هەفتەی داهاتوو هەرێم بە لێبڕینی زیاتر لە 18%ی دەست بە دابەشکرنی موچە دەکات.
PM:07:17:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 28948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت