حه‌شدی شه‌عبی هێرشێكی داعشی پوچه‌ڵ كرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و هێرشێكی چه‌كدارانی داعشیان له‌ سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه‌.

ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ لیوای نۆیه‌می سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مشه‌و هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشی له‌ باكوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین شكست پێ هێناوه‌ و چه‌كدارێكی كوشتون.

 له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌ كه‌ هێزه‌كانی هه‌مان لیوا به‌رپه‌رچی هێرشێكی دیكه‌ی داعشیان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ناوچه‌ی متێبجه‌ له‌ سنوری سه‌لاحه‌دین ویستویانه‌ بیكه‌نه‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.


PM:11:59:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 3664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت