به‌غدا.. ته‌قه له دوو چالاكوان كرا و یه‌كێكیان به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
ئه‌كه‌رەم عه‌زاب
وێستگه نیوزـ
له شاری به‌غدا دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی به‌ر گولـله‌دران و یه‌كێكیان به برینێكی سه‌خته‌وه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه كه تییدا ئه‌كه‌رەم عه‌زاب، چالاكوانی مه‌ده‌نیی به‌غدا برینداره و هاوڕێكانی به هانایه‌وه چوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی وتویانه كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له ناوچه‌ی تالیبه‌ی به‌غدا ته‌قه دوو چالاكوان كراوه كه یه‌كێكیان ناوی كره‌م عه‌زاب-ه و یه‌كێك بووه له چالاكوانه دیاره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019.
دوای روداوه‌كه‌ش به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هێزێكی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و چالاكوانه و هاوڕێكانی.
PM:10:38:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت