ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان: ترس ھەیە لە شنگال شەڕ لەگەڵ پەکەکە رووبدات


وێستگه‌ نیوزـ

وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی سوپای عيراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2020، راگەیاند: ترس ھەیە لە شنگال شەڕ لە نێوان سوپای عيراق و پەکەکە رووبدات.

لە مانگی تشرینی یەکەم ھەولێر و بەغدا لە سەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال رێککەوتن، خالێکی رێککەوتنەکە، چونەدەرەوەی ھەموو ئەو گروپە چەکدارانەیە کە لە دەرەوەی شنگال هاتونەتە ناوچەکە.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی سوپای عيراق راگەیاند: سوپای عيراق چاوەروانی بریاری جێبەجێکردنی ھەموو بەندەکانی رێککەوتنی شنگالە و چاوەرێی ھیچ لایەنێک ناکات، ئەگەر پەکەکە لە شنگال نەچێتە دەرەوە، ترس ھەیە شەڕ رووبدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی باڵای ئەمنی عيراق گەیشتووەتە شاری موسڵ بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال.


PM:10:17:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو