په‌رله‌مانتارێكی فه‌تح: كازمی یه‌ك ملیۆن فه‌رمانبه‌ری بندیواری خستبووه ناو بودجه‌ی 2020
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی فه‌تح حكومه‌تی مسته‌فا كازمیی تۆمه‌تبار كرد به‌وه یاریی به ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه كردووه و له ره‌شنوسی یه‌كه‌می بودجه‌ی 2020دا یه‌ك ملیۆن فه‌رمانبه‌ری بندیواری داناوه.
عه‌باس عه‌تافی، ئه‌ندامی ئیئتلافی فه‌تح له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه له‌و ره‌شنوسه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌دا كه دواتر كشێندرایه‌وه و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا كرا، حكومه‌تی مسته‌فا كازمی، یه‌ك ملیۆن فه‌رمانبه‌ری بندیواری تێدا دانابوو.
وتیشی په‌رله‌مان چه‌ندین سه‌رپێچیی دیكه‌شی له‌و پرۆژه یاسایه‌دا به‌دی كرد و هه‌ر كه په‌رله‌مان پێشێلكارییه‌كانی ئاشكرا كرد، كازمی پرۆژه‌كه‌ی كشانده‌وه.
عه‌تافی وتیشی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و سه‌رپێچییانه، كازمی پرۆژه‌كه‌ی كشانده‌وه و بیرۆكه‌كه‌ی بۆ یاسای قه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌م گۆری.
PM:09:26:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت