كه‌میی موچه وای له نیوه‌ی پۆلیسی سوید كردوه بیر له گۆڕینی پیشه‌كانیان بكه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
نزیكەی نیوەی كارمه‌ندانی پۆلیسی سوید دەیانەوێت به‌هۆی كەمیی موچەكانیانه‌وه پیشەكه‌ی خۆیان بگۆڕن.
بەشی كوردی رادیۆی سوید بڵاویكردەوە، 40%ی پۆلیسی هەرێمەکانی ناوەڕاست به‌تایبه‌ت هەرێمی ئوپسالا دەیانەوێت پیشەکەیان بگۆڕن.
له‌باره‌ی هۆكاری دروستبونی ئه‌و بۆچونه له‌لای پۆلیسی سوید، ئەندرێۆ تۆرکینسۆن، نوێنەری سەندیکای پۆلیس رایگه‌یاند كه هۆکارەكە کەمیی موچە و نەبونی ژمارەی پێویستی کارمەندە بۆ راپەڕاندنی کاری رۆژانە.
وتیشی كە زیادکردنی موچە هاندەرێکی باش دەبێت بۆ مانەوەی کارمەندان و راکێشانی لاوان بۆ ناو پیشەکە.
PM:09:05:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت