ئێران زۆرترین رێژه‌ی توشبونی رۆژانه‌ی به كۆرۆنا تۆمار كرد
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه زیاترله 13 هه‌زار و توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه و 469 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له ناوچه جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌ی ئێران 13 هه‌زار و 843 كه‌سی تر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 469 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ئاماری گشتیی ئه‌و وڵاته‌دا هاتووه كه له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تائێستا 894 هه‌زار و 385 كه‌س توشی كۆرۆنا بوون و 46 هه‌زار و 107 توشبوش بوونه‌ته قوربانیی ڤایرۆسه‌كه.
PM:08:55:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت