سەبارەت بەگیان لەدەستدانی جووتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە روونكردنەوە دەدرێت


وێستگە نیوز-

خانەوادەی ئازاد محەمەد، جوتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە رەتیدەكەنەوە ناوبراو كۆچی دوایی كردبێت و دەڵێن تەندروستی باشە.

خانەوادەی ئازاد محەمەد لەڕوونكردنەوەیەكدا رایانگەیاندووە، كۆمەڵێك پەیج و ئەكاونتی نا بەرپرس هەواڵێكی چەواشەكاریان بڵاوكردوەتەوە لەسەر ئازاد محەمەد گوایە كۆچی دوایی كردووە، لێرەوە رایدەگەیەنن كە ئەو هەواڵە دورە لەڕاستیەوە و تەندروستیشی زۆر باشە.

ئازاد محەمەد، خەڵكی پارێزگای هەڵەبجەیە و لەچەند ساڵی رابردوو توانیویەتی بەبەرهەمە كشتوكاڵییەكانی ناوبانگ پەیدا بكات و نازناوی جوتیارە نموونەییەكەی وەرگرتووە.




PM:05:14:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 34756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت