راگەیاندنی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا نرخی نه‌وتی خاوی به‌رزكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی هه‌ر هه‌واڵ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنا كه وڵاتان كێبڕكێیانه بۆ به‌رده‌ست خستنی، نرخی نەوتی خاویش زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه له 48 دۆلار نزیك بوه‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2020، ماڵپەڕی Oil Priceی تایبەت بە نرخی نەوت بڵاویكرده‌وه كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برینتی پێوانه‌یه‌یی نزیکەی %2 بەرزبوەوە و گەیشتە 47 دۆلار و 99 سەنت.
هه‌ر له مامه‌ڵه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆكدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی %2.10 زیادی كرد و گەیشتە 45 دۆلار و 16 سەنت.
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ستیفن ئینیس گەورە شیکەرەوەی ستراتیژی بازاڕی نەوت رایگه‌یاندوه كه بەرەوپێشچوونەکان لەبارەی ڤاکسینی دژه كۆرۆنا و دابەشکردنی كه ده‌وترێت به‌م نزیكانه‌یه، مەترسییەکان لەسەر بازاڕی نەوت و دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی كه‌مبوه‌ته‌وه.
لەماوەی دوو ڕۆژی رابردودا نرخی نەوتی خاو %4 بەرزبوەتەوە و بەگشتیش لەماوەی هەفتەیەکدا %7 زیادی كردوه.
PM:08:38:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت