قوباد تاڵەبانی: دەستمان بەكەمكردنەوەی رۆتینات كردووە


وێستگە نیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  رایدەگەیەنێت، مەبەستیانە گەشەی زیاتر بە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانیان لەگەڵ ئەمەریكا بدەن و جەختیكردەوە كە دەستیان كردووە بە كەمكردنەوەی رۆتینات لە كاری بازرگانی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جۆی هوود، یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك، لە پانێڵی (چالاككردنی دەروازەكانی گەشەی ئابووری) لە دووەم رۆژی كۆنفرانسی ژووری بازرگانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان قسەیان كرد، تیشكیان خستەسەر چۆنێتیی پەرەپێدانی كاری بازرگانی.
 
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەوڵ دەدەن بۆ دروستكردنی ژینگەیەكی باش بۆ پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بەوەیە هانی وەبەرهێنەران بدەن و پێشبڕكێیەك دروست بكەن بۆ ئەوەی بتوانن بازێك بە ئابوری كوردستان بدەن.
 
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەئاماژەدان بە زۆری كاری رۆتینات كرد لە مامەڵە بازرگانییەكان جەختیكردەوە كە هەوڵ دەدەن ئەوە نەمێنێت و خزمەتگوزارییەكان خێراتر بكرێن، نموونەشی بەتۆماركردنی كۆمپانیا هێنایەوە كە رۆتیناتێكی زۆری دەوێت تاكو تۆمار دەكرێت، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت لەم رێگەیەوە گەشەی ئابووری خێراتر بكات، ئەمەش وادەكات خەڵك كاری زیاتر بكات، ئەم پرۆسەیەش كاریان لەسەر كردووە و دەستی پێكردووە.



PM:07:05:24/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو