بەهۆی تەقینەوەیەك لە عەفرین 19 كەس بوونەتە قوربانی


وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێی بۆمبڕێژكراو لەچوارڕیانی كاوا لە سەنتەری شاری عەفرین لە باكووری رۆژئاوای پارێزگای حەلەب تەقییەوە و بەوھۆیەوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 16 دیكەش برینداربوون.

ردوان قامیشلۆ، هاوڵاتییەكی رۆژئاوای كوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بازاڕی ئەلحال نزیك گەرەكی پیشەسازی لە چوارڕیانی كاوا لە شاری شاری عەفرین تەقییەوە و بەو هۆیەشەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و 16ی دیكەش برینداربوون، زیانی زۆری مادیشی لێكەوتەوە.

ھەر ئەمڕۆش ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری باب لە باكوری خۆرھەڵاتی پارێزگای حەڵەب تەقییەوە كە لەژێر كونتڕۆڵی چەكدارانی سەر بە توركیادایە، بەو ھۆیەشەوە پێنج كەس گیانیان لە دەستدا و 19 دیكەش برینداربوون كە سێ لە كوژراوان پۆلیس بوون و برینی زۆربەی بریندارەكانیش سەختە.


PM:06:41:24/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو