فه‌وزی هه‌ریری: به‌ڵێن به هه‌رێم دراوه له‌م هه‌فته‌یه كێشه‌ی 320 ملیار دیناره‌كه چاره‌سه‌ر ببێت
وێستگە نیوز ـ
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و به‌ڵێنیش به هه‌رێم دراوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كێشه‌ی 320 ملیار دیناره‌كه چاره‌سه‌ر ببێت.
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی لە هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، چوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و پەسه‌ندکردنی یاسای قەرز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کرد.
هەریری، بۆ رووداو، وتی: "بەغدا هەموو هەوڵێک دەدات و لە بچووکترین دەرفەت دەگەڕێت بۆ ئەوەی بەشێوەی مەرکەزیەت مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات".
له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، فەوزی هەریری ئاماژەی بەوە کرد، کێشەی هەولێر لەگەڵ بەغدا تەنیا پرسی مووچە نییە، بەڵکو کێشەی نەتەوەیی، دەستوور، فیدراڵییەت، ناوچە دابڕێندراوەکان و یاسای وزەش بەشێکی دیکەن لە کێشەکان.
فەوزی هەریری راشیگەیاند، "یاسای قەرز نابەجێ بوو و کاتەکەی خراپ بوو، کەسانێک وا دەزانن ئەگەر دووژمنایەتیی کورد بکەن دەنگیان زیاد دەکات لە ناوچە شیعەنشینەکان... ئەو بڕیارە لەکاتێکی باش دەرنەچوو و کێشەکانی لە نێوان هەولێر و بەغدا قووڵتر کردەوە".
حکومەتی عیراق بەپێی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت، مانگانە و بۆ ماوەی سێ مانگ 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە مانگەکانی، ئاب، ئەیلوول و تشرینی یەکەم بوون. دوای پەسه‌ندکردنی یاسای قەرز 320 ملیارەکەی مانگی تشرینی یەکەم نەنێردراوە، فەوزی هەریری وتی: "بەڵێن بە هەرێمی کوردستان دراوە لەم هەفتەیەدا کێشەکە چارەسەر بکرێت".
فەوزی هەریری ئه‌وه‌شی راگەیاند، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆی بە ئیمانوێل ماکرۆنی وت، ئێوە دۆستی ئێمەن.. ئەمرمان پێمەکەن، بەڵام وەرن یارمەتیمان بدەن".
فەوزی هەریری رایگەیاند، ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق و لایەنەکان، بەڵام "دیارە سەرۆکوەزیرانی عیراق ناتوانێت هەموو کارەکان بە دڵی خۆی بکات".
PM:04:47:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 21580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت