کێ دەبێتە پارێزگاری هەولێر؟
وێستگە نیوز ـ
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، دوای كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ئێستادا چوار كه‌س لەناو پارتی كاندیدن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
وێسگه نیوز زانیه‌یه‌تی، هه‌ر یه‌كه له چنار سه‌عد عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی، نیهاد قوچه، پارێزگاری پێشووتری هه‌ولێر، ئه‌حمه‌د كانی، په‌رپرسی لقی دووی پارتی و ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كاندیدن بۆ شوێنی پارێزگاری كۆچكردووی هه‌ولێر.
ئه‌گه‌ر چنار سه‌عد عه‌بدوڵا، ببێته پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وكات ده‌بێته یه‌كه‌مین ژن كه‌له مێژووی عیراقدا پۆستی پارێزگاری وه‌ربگرتبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی 20ی مانگی 10ی ئەمساڵدا، نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر توشی کۆرۆنا بووە، هاوکات، رۆژی 3ی ئەم مانگە بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی تورکیا کرا.
دوای مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر چاودێری پزیشکیدا، رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی دووه‌م، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دواییکرد و چەند بەرپرسێکی حکومی حزبی سەرەخۆشی خۆیان بۆ کۆچی دوایی فرسەت سۆفی بڵاوکردەوە.
پرۆفایلی فرسەت سۆفی:
- لە 21-5-1978 لە گوندی گەزنەی سنووری قەزای چۆمان لەدایکبووە.
- دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەبوو.
- مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بووە.
- ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بووە.
- ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بووە.
- ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە.
- سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- 41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو.
PM:12:45:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 25896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت