بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لە پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 9ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر گواستنەوەیان بۆسەر لیوای 16 خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگەی هیزۆپ-یان لەنێوان (سلێمانی- رانیه- هه‌ولێر) داخست.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو هێزی پێشمەرگە لەسنوری ئیدارەی راپەڕین بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بەبڕیارێک بەشێک لە پێشمەرگەکانی لیوای 9ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوازراونەتەوە سەر لیوای 16 کە ئەرکیان لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێشمەرگانەی گوازراونەتەوە لە بڕیارەکە ناڕازین و داوا دەکەن کە لە لیوای 9 بمێننەوە، بەوهۆیەش ئەمڕۆ سێشەممە رێگەی هیزۆپ-یان لەنێوان (سلێمانی- رانیه- هه‌ولێر) داخست.
15ـی ئەم مانگەش بەشێک لەپێشمەرگەکانی لیوای 11ی کۆیە بەرامبەر گواستنەوەیان بۆسەر لیوایەکی دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا هەندێک لە لیواکان هەڵدەوەشێنەوە و پێشمەرگەکانیان دەخرێنەسەر لیواکانی دیکە، پێشوتر لە کۆیە لیوای 11ی سەربە هێزەکانی 70 هەڵوەشاوەتەوە و پێشمەرگەکانیان دەگوازرێنەوە بۆ نزیک خانەقین.
هـ.هـ
AM:09:46:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4064
جار خوێنراوهتهوه