پادشای ئیسپانیا کەرەنتینە دەکرێت

‌فیلیپی شەشەم پادشای ئیسپانیا

وێستگەنیوز-

فیلیپی شەشەم پادشای ئیسپانیا دوای بەرکەوتنی لەگەڵ کەسێکدا کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، خۆی کەرەنتینە دەکات و سەرجەم چالاکییەکانیشی هەڵوەشاندەوە.

کەناڵی "RTVE"ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، فیلیپی شەشەم پادشای ئیسپانیا دوای تێکەڵابونی لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕێیانی قۆناغەکانی خوێندنی و توشبوونی یەکێکیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم چالاکییەکانی هەڵوەشاندەوە و وەک رێکارێک بۆ دڵنیابوونەوە لەدۆخی تەندروستی خۆی کەرەنتین کرد.

ئەوەش هاتوە، هاوژین و شازادەکانی فیلیپی شەشەم بەرکەوتنیان نەبوە لەگەڵ توشبوەکاندا، بۆیە ئەوان کەرەنتینە ناکرێن.

تائێستا دیوانی پادشایی ئیسپانیا ئەو ماوەیەی دیارینەکردوە کە پادشاکەیان لەناویدا وەک کەرەنتینەکراو دەمێنێتەوە، هەروەها هیچ زانیارییەکیشی لەبارەی ئەو کەسە بڵاونەکردوەتەوە کە بەرکەوتنی لەگەڵدا هەبووە.


AM:08:43:24/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 3268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت