بەهۆی تەقینەوەی مین لەسۆران هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک و ئاگادار کردنەوەی هێزە ئەمنییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن (٤٥ بۆ ٤۷) ساڵ لە لەبناری هەڵگورد ـ چیایی بەردەقوچان لەسنوری سۆران دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، کاتژمێر ۲۰:۰۰ـی ئەمشەو ئاگادارکران کە هاولاتیەک بەناوی (ن.س.م.ح) کە تەمەنی لەنێوان (٤٥ـ٤۷) ساڵدایە و خەڵکی قەزای چۆمانە، لە کاتژمێر ۱۲:۰۰ ی نیوەڕۆ لە ماڵ دەرچوە و مۆبایلی داخراوە و دیارنیە.
ئەوەش هاتوە، پاش دەرچونی تیمەکانیان لە هەردوو بنکەکانی بەرگری شارستانی حاجی ئومەران و بەرگری شارستانی چۆمان ، توانیان لە کاتژمێر ۲۲:۳۰ شەو شوێنی تەرمی ناوبراو بدۆزنەوە کە لەبناری هەڵگورد ـ چیایی بەردەقوچان و لەئەنجامی تەقینەوەی مینێک گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی خستوەتەڕو، تەرمی ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ نەخوشخانەی چۆمان بۆ دەست هینانی راپۆرتی توێکاری.
PM:11:57:23/11/2020
ئهم بابهته 2424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت