دادگای سلێمانی: هێرشبەرانی سەر خاوەن چێشتخانەکە دەستگیر کراون


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ سزای توندی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ بیانه‌وێت ئارامیی شار تێكبده‌ن و دڵه‌ڕاوكێ بڵاوبكه‌نه‌وه‌، ئاشكراشیكرد كه‌ هێرشبه‌ره‌كانی سه‌ر خاوه‌ن چێشتخانه‌كه‌ی دوێنێی سلێمانی ده‌ستگیر كراون.

 سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا ده‌ڵێت: پاش ئەوەی دوێنێ‌ چەند كەسێك هەڵئەكوتنە سەر چێشتخانەیەكی شاری سلێمانی و ئازاری‌ خاوەنەكەی دەدەن (كە‌ ڤیدیۆی كاتی رووداوەكە لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە)، لەسەر سكاڵای خاوەنی چێشتخانەكەو بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە هەموو ئەو كەسانە دەستگیركراون و ‌ئێستا راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە‌.

دەشڵێت: سەرجەم هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە دادگاكان بەپێی یاسا توندترین رێكاری یاسایی بەرامبەر هەركەسێك دەگرنە بەر كە بیەوێت ئارامی شار تێكبدات و دڵەڕاوكێ بڵاوبكاتەوە و تاوان ئەنجام بدات و بەهیچ جۆرێك چاوپۆشی لە هیچ كەسێك ناكرێت.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ هێزێكی چەكدار چونه‌ سەر خاوه‌نی چێشتخانه‌ی كامه‌ران له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌قاری له‌ شاری سلێمانی و لەناو چێشتخانەكەیدا و لێیان دا و سوكایه‌تییان پێكرد، پۆلیسی سلێمانیش رایگه‌یاند كه‌ هێرشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كراون.


PM:04:42:23/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 3888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو