نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر راوێژكارێكی ده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق هه‌واڵ و زانیاریی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ وتویانه‌ "حاتەم عەبدولکەریم پێشتر بەریۆەبەری‌ ئەمنی‌ سلێمانی‌ بووە و ئێستا راوێژکارە لە سەرۆکایەتی‌ کۆمار".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی 23ی تشرینی دووه‌می 2020، نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ناوبراو حاتەم عەبدولکەریم عەلی دەرچووی‌ کۆلیژی‌ سەربازی‌ ساڵی‌ 1989، و هەرگیز هیچ پۆستێکی‌ ئەمنی‌ و عەسکەری لەکوردستان و سلێمانی‌ نەبووە. 

جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ یاسای‌ عیراق رێگەنادات بەهیچ کەسێکی‌ تێوەگلاوی تاوانەکانی بەعس کە پۆستی‌ حکومی‌ و پلە باڵای‌ هەبێت لە دامەزراوەکانی‌ دەوڵەتی‌ عیراق. 

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق:

لەهەندێک پەیجی سۆسیال میدیا هەواڵێکی‌ ناراستی‌ مەبەستدار بڵاوکراوەتەوە گوایە حاتەم عەبدولکەریم پێشتر بەریۆەبەری‌ ئەمنی‌ سلێمانی‌ بووە و ئێستا راوێژکارە لە سەرۆکایەتی‌ کۆمار. 

حاتەم عەبدولکەریم عەلی دەرچووی‌ کۆلیژی‌ سەربازی‌ ساڵی‌ 1989، و هەرگیز هیچ پۆستێکی‌ ئەمنی‌ و عەسکەری لەکوردستان و سلێمانی‌ نەبووە. ئەمە وێرای‌ ئەوەی‌ یاسای‌ عێراق رێگەنادات بەهیچ کەسێکی‌ تێوەگلاوی تاوانەکانی بەعس کە پۆستی‌ حکومی‌ و پلە باڵای‌ هەبێت لە دامەزراوەکانی‌ دەوڵەتی‌ عێراق. 

بۆیە سەرلەبەری‌ ئەو هەواڵەی‌ بڵاوکراوەتەوە بەدرۆ دەخەینەوە ئەو هەواڵە دورە لەراستیەوە و تەنها ئامانجی پشتەوەی‌ هەواڵەکە شێواندنی‌ رای‌ گشتی‌ و بڵاوکردنەوەی‌ بوختان و درۆیە.


PM:03:38:23/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 4660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت