وردەکاری کۆبوونەوەی نێوان ناتانیاهۆ و محەمەد بن سەلمان بڵاوکرایەوە
وێستگە نیوز ـ
رادیۆی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ئامادەبوونی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە شاری کەناراوی نیۆم-ی سعودییه بە نهێنی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی ئهو وڵاته کۆبوهتەوە.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز لە زاری کۆمپانیای پەخشی کان، رادیۆی سوپای ئیسرائیلەوە رایگەیاند: "نەتانیاهۆ رۆژی یەکشەممە بە نهێنی سەردانی سعودیەی کردووە و لەوێ لەگەڵ محهمهد بن سهلمان، شازادهی جێنشینی سعودیە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوهتەوە".
وەلید ئەلعومی، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەلەستین لە جەزیرە رایگەیاندووه، "روون و ئاشکرایە کە ئەم هەواڵە راستە لەبەرئەوەی چاودێری ئیسرائیل رێگەی بە بڵاوکردنەوەی داوه و خودی فڕۆکەکەش بەردەوام لە ئەرکی نهێنی و نانهێنیدا لەلایەن نەتانیاهۆوە بەکار هاتووە".
وتیشی: "میدیای ئیسرائیلی وردەکاری ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە لە کاتژمێری رابردوودا روویداوە و ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە نزیکبوونەوەی نەتانیاهۆ و کۆهن لە سعودیە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمانی شازادەی سعودییە هۆکاری راستەقینەی دواخستنی کۆبوونەوەی لەناکاوی لیژنەی وەزاری تایبەت بەکۆرونا بووە، ئەمە سەرەڕای ئەو هۆیانەی کە بە هۆکاری دواخستنیان رادەگەیەندرێت".
پێشتر نەتانیاهۆ رایگهیاندبوو، كه دەوڵەتانی عەرەب گۆڕانکاری یەکی بنەڕەتییان لە پێگەی خۆیان کردووە و ئێستا پشتگیری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل دهكهن، بۆیه شەمەندەفەری ئاساییکردنەوەش لەسەر رێگاکەی بەردەوامە.
وەلید ئەلعومی، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەلەستین لە جەزیرە، ئاماژەی بەوەدابوو کە پێدەچێت کۆبوونەوەکەی دوێنێ یەکەم كۆبونەوە نەبووبێت لەنێوان هەردوو (نەتانیاهۆ و بن سەلمان) چ لەسعودیەو چ لەدەرەوە ئهنجام درابێت.
له لایهكی دیكهوه رۆژنامەی یدیعوت-ی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووه، كه فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە ماوەی رابردوودا لە لایەن نەتانیاهۆوە لە ئەرکی بیانیدا بەکاری هێنابوو، دوێنێ لە فڕۆکەخانەی جێنشین گۆرین لە رۆژهەڵاتی تەلئەبیبەوە بەرەو فڕۆکەخانەی شاری نۆیۆمی کەناری سعودیە بهرێكهوتووهو لهوێ نیشتووهتهوه، کە پێنج کاتژمێر پێش ئەوەی بۆ ئیسرائیل بگهڕێتهوه لە فڕۆکەخانەکە مایەوە.
بەپێی ماڵپەڕی رۆژنامەکە، فڕۆکەکە لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ ئەلفەرحان لەگەڵ میوانەکەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە لە کاتی گەیشتن بۆ ماڵەوە گەیشتووهتە ئەوێ، بەڵام دیار نییە ئایا کاربەدەستی ئیسرائیلی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە یان نا.
هەروەها واڵا نیوز باسی لەوە کردووە، کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە نهێنی لەگەڵ یۆسی کۆهن، سەرۆکی موساد سەردانی سعودیەی کردووە و لەوێ لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی تاجی سعودی کۆبوهتەوە.
فڕۆکەکە کە خاوەنەکەی بزنسێکی ئیسرائیلییە بەناوی ئاودی ئینگڵ، شەوی رابردوو پێنج کاتژمێر لە نیۆم ماوەتەوە، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە تەلئەبیب، شێرف باسی لەوە کردووە، کە ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ شازادەی تاجی سعودیە لەو شارە، لەسەر بنەمای تویتیەک کە پۆمپیۆ بڵاوی کردووەتەوە سەبارەت بە گەشتێک کە دوێنێ لەگەڵ محەمەد بن سەلمان لە نایۆم دروستی کردووە.
PM:01:12:23/11/2020
ئهم بابهته 2448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت