ئه‌ڵمانیا مانگی داهاتوو ده‌ست به‌كوتان له‌دژی كۆرۆنا ده‌كات
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز-
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 23/11/2020 رایگه‌یاند كه ئه‌ڵمانیا مانگی داهاتوو ده‌ستده‌كات به‌كوتانی هاوڵاتیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه نزیكه‌ی ساڵێكه به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه.
ینس شبان، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا، ئاماژەی بەوەشدا: وڵاتەکەی مانگی داهاتوو ده‌ستده‌كات به هەڵمەتی كوتان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه نزیكه‌ی ساڵێكه به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه.
لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەندرو پۆڵارد، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی ڤاکسینەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد رایگەیاندووە، "بە دڵخۆشییەوە دەڵێین کە ڤاکسینەکەمان 90% سەرکەوتوو بووە و ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بین، ئەوا خەڵکێکی زۆر زیاتر هەلی بەدەستگەیشتنی ڤاکسینەکەیان دەبێت".
توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد لەبارەی ڤاکسینە دژە کۆرۆناکەیانەوە دەڵێن، ئەگەر لە بری دوو ژەمە ڤاکسین، لە سەرەتادا نیو ژەم و دواتر ژەمێکی تەواو بە کەسەکان بدرێت، ئەوا کاریگەری بۆ 90% بەرزدەبێتەوە.
لای خۆشیەوە، بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "هەواڵێکی ناوازەیە کە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد بە رێژەیەکی بەرچاو سەرکەوتوو بووە، بەڵام هێشتا هەنگاوی سەلامەتی دیکە ماوە بۆ ئەوەی ئەنجامی نایاب بەدەستبهێنین".
لە چەند رۆژی رابردووش‌دا، زانکۆی ئۆکسفۆرد رایگەیاند، ئەو ڤاکسینەی تاقیکردنەوەی لەسەر دەکات، ئەنجامی باشی هەبووە بە تایبەتی بۆ کەسانی بە تەمەن.
ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد دەبێتە سێیەمین ڤاکسین لەدوای فایزەر و مۆدێرنا کە رێژەی سەرکەوتووی و کاریگەرییەکەی گەیشتووەتە 90% و بەرەو سەرەوە.
AM:11:45:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت