فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیانەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووه‌می 2020، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
بەشێك لە فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێن، تا مووچەكانیان وەرنەگرن ناچنەوە سەر كارەكانیان و بەردەوام دەبن لە مانگرتن.
دوێنێش به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی دادگای سلێمانی به‌هۆی دواكه‌واتن و پێنه‌دانی مووچه‌كانیانه‌وه مانگرتنیان راگه‌یاند.
ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاری نه‌كراوه، به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش رایانگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی بكه‌ن.
AM:09:34:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 11148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت