نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 96 سه‌نت و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 42 دۆلار و 42 سه‌نت دەفرۆشرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 44 دۆلار بوو.

بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە.

گۆڕانكارییه‌كان له‌ نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


AM:08:13:22/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت