فه‌ره‌نسا ئاستی ئاماده‌باشیی ئه‌منی له سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌رزكرده‌وه
جان كاستیكس
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا به‌ڵێنی وه‌ڵامێكی توندی بۆ ئه‌و هێرشه‌دا كه ئه‌مڕۆ له شاری نیس ئه‌نجامدرا و تیایدا سێ كه‌س كوژران.
جان كاستیكس، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه به‌نیازن ئاستی ئاماده‌باشیی ئه‌منی له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌دا به‌رزبكه‌نه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه "وه‌ڵامی كوشتنی سێ كه‌سه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر توند ده‌بێت".
لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا له‌كاتێكدایه كه ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، لە شاری نیسی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ ھێرشی کردە سەر چەند کەسێکی دیکە و لە ھێرشەکەشدا و تا ئێستا سێ كه‌س كوژراون.
کریستیان ئێسترۆسی، شارەداری نیس رایگەیاند: ئەم ھێرشەی ئەمڕۆ بە چەقۆ لە کەنیسەی نۆتر دام دو نیس ئەنجامدراوە، دواتر ھێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە، ھێرشکەرەکەیان دەستگیرکردوە و پێدەچێت ھێرشەکە تیرۆرستی بیت.
ماڵپەڕی ئیورۆپ یەکی فەرەنسی بڵاوی کردوەتەوە، "پیاوەکە بە چەقۆ ھێرشەکەی لە کەنیسەکە ئەنجامداوە و تا ئێستا سێ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن".
رۆژی 16ی ئەم مانگە، لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا مامۆستایەک لە لایەن قوتابییەکەوە کوژرا، دوای ئەوەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی وەک وانە پیشانی قوتابییەکانی دابوو.
PM:03:10:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت