هه‌شت ژنی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی باڵایان وەرگرتووه
وێستگه نیوز ـ
هه‌شت ژنی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستاندا پۆستی باڵایان وه‌رگرتووه.
میدیاکانی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان رایانگەیاند: لە دەستپێكی بەشداریكردنی بزووتنەوەکەیاندا لە كابینەی نۆ، لە چوار وەزارەت كە بەركەوتەی بزووتنەوەكە بووه یەكێكیان بە ژن دراوه، هەروەها بەشێك لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكار‌و شارەزایانەی كە بەركەوتەی گۆڕان بوون دراون بە ژنان و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش ئێستا ژنێکە.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، تا ئێستا له‌م كابینه‌یه‌دا حه‌وت ژن پله‌و پۆستی به‌رزیان به‌نوێنه‌رایه‌تی گۆڕان پێدراوه كه برتین له:
یه‌ك: چیمەن حەمەرەشید، لە سەرۆكایەتی هەرێم.
دوو: شاناز محەمەد، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
سێ: رەهێل دزەیی، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
چوار: بەهرە محەمەد، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
سێ: سۆز عەبدولقادر، لە وەزارەتی پلاندانان.
چوار: شەیما جەمال، لە وەزارەتی كشتوكاڵ.
پێنج: تانیا عوسمان، لەوەزارەتی پەروەردە.
له ئێستاشدا گوڵستان سه‌عید، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کراوە، ئەمەش لەناو پەرلەمانی کوردستاندا تاکە ژنە سەرۆکی فراکسیۆن بێت، کە پێشتر عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکایەتی دەکرد و دەستی لە کارکێشایەوە.
PM:01:46:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت