ئێران تۆپبارانی سیدهكان دهكات
وێستگه نیوز ـ
تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی گوندەکانی بەربزین و بەربشین و بن پەرێز لە سنوری ناحیەی سیدەکان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020، تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی گوندەکانی بەربزین و بەربشین و بن پەرێز لە سنوری ناحیەی سیدەکانی سەر بەقەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر دەکات.
بهپێی سهرچاوه میدیاییهكان، "تا ئێستا بۆردومانەکان بەردەوامن و بەو هۆیەشەوە زیانە گیانی و ماددییەکان نەزانراون".
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، وڵاتی ئێران و تورکیا بە بیانوی بونی گەریلاکانی پەکەکە و پژاک بۆردومان و تۆپبارانی سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ئەوەش وایکردووە بەشێک لە هاوڵاتیان هەمیشە لە ترس و دڵەڕاوکێدا بژین.
PM:12:48:29/10/2020
ئهم بابهته 1360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت