له‌ فه‌ره‌نسا هێرش كرایه‌ سه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، لە شاری نیسی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ ھێرشی کردە سەر چەند کەسێکی دیکە و لە ھێرشەکەشدا و تا ئێستا سێ كه‌س كوژراون.


کریستیان ئێسترۆسی، شارەداری نیس رایگەیاند: ئەم ھێرشەی ئەمڕۆ 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، بە چەقۆ لە کەنیسەی نۆتر دام دو نیس ئەنجامدراوە، دواتر ھێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە، ھێرشکەرەکەیان دەستگیرکردوە و پێدەچێت ھێرشەکە تیرۆرستی بیت.

ماڵپەڕی ئیورۆپ یەکی فەرەنسی بڵاوی کردوەتەوە، "پیاوەکە بە چەقۆ ھێرشەکەی لە کەنیسەکە ئەنجامداوە و تا ئێستا سێ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن".


رۆژی 16ی ئەم مانگە، لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا مامۆستایەک لە لایەن قوتابییەکەوە کوژرا، دوای ئەوەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی وەک وانە پیشانی قوتابییەکانی دابوو.


PM:12:20:29/10/2020








ئه‌م بابه‌ته 3368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت